نزار ئامێدی: لەگەڵ جیاکردنەوەی بودجە و دابەشکردنی کوردستان نیم
17 خولەک پێش ئێستا
14 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆک کۆمار دژایەتی خۆی بۆ دابەشكردنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و داواشی لە پارتی و یەکێتی کرد بەگفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن و جەختیشی کردەوە لەوەی ئەو دوو حزبە بەبێ یەکتر ناتوانن حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن.
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە، باسی لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، نە پارتی و نە یەکێتی ناتوانن بەبێ یەکتر حکومەتێک بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنن بۆیە داوای لە هەردوولا کرد بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
سەبارەت بە دەنگۆی دابەشکردنی هەرێمی کوردستانیش، نزار ئامێدی، کە لەسەر پشکی یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرتووە ڕایگەیاند، نە لەگەڵ جیاکردنەوەی بودجە و نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێمی کوردستاندام.
|