ریمۆنتادا مێژووییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر لێڤانتێ

2025-08-24  116 جار خوێنراوەتەوە

یانەی بارسێلۆنا ریمۆنتادایەکی مێژوویی و لەبیرنەکراوی تۆمارکرد، کاتێک دواکەوتنی بەرامبەر لێڤانتێ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بۆ بردنەوە گۆڕی.
 
لە گەڕی دووەمی لالیگادا، بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی لێڤانتێ، لە خولەکی 7 لێڤانتێ گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام رەتکرایەوە.
 
لە خولەکی 15 ئیڤان رۆمێرۆ گۆڵێکی جوانی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد و لێڤانتێ پێشکەوت.

پێش تەواوبوونی نیوەی یەکەمی یارییەکە لێدانێکی سزا بۆ لێڤانتێ هەژمارکرا، لویس مۆرالێس سەرکەوتووانە لێدانەکەی جێبەجێکرد و گۆڵی دووەمی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا دوای چوار خولەک لە دەستپێکردنی، پێدری بەلێدانێکی بەهێز ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
 
لە خولەکی 51 فێران تۆرێس گۆڵی دووەمی بۆ بلاوگرانا تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکی یەکەمی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، ئونای ئێلگێزابێل گۆڵی سێیەمی بارسێلۆنای بەهەڵە لە دژی تیپەکەی تۆمارکرد.
 
بارسێلۆنا ریمۆنتادایەکی مێژوویی تۆمارکرد، یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە و دووەم بردنەوەی لەسەریەکی لە لالیگادا تۆمارکرد و لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە بە شەش خاڵ، لێڤانتێ دوو یارییە لەسەریەک دەدۆڕێنێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە