هەسەدە بۆ دیمەشق: وەڵامی هەمو هێرشەكانتان دەدەینەوە

3   کاتژمێر پێش ئێستا  26 جار خوێنراوەتەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا هێرشیان کردوەتە سەر پێگەكانیان لە ناوچەكانی دێر حافر و هەسەدە ڕوبەڕوی هێرشەکە بوتەوە و وەڵامی پێویستی داوەتەوە. دەشڵیت، "حکومەتی دیمەشق بە بەرپرسیاری تەواوی ئەم کردەوەیە دەزانین و ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هێرش". 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە راگەیەندراوێكد بڵاویكردەوە، کاتژمێر 3:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا هێرشیان کردە سەر چوار پێگەی هێزەکانمان لە گوندی "ئیمام"ی سەر بە ناوچەی دێر حافر لە مەنبج.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەکانمان ڕوبەڕوی هێرشەکە بونەوە و وەڵامی پێویستیان دایەوە بۆ بەرگریکردن لە پێگە و شەڕڤانەکانیان، و بەهۆیەوە پێکدادانێک دروست بو کە بۆ ماوەی 20 خولەکی بەردەوام بو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، جەخت دەکەینەوە کە ئەم دەستدرێژییە دوبارەبوەوە، پیلانێکی داڕێژراوە بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە.

دەشڵێت، "حکومەتی دیمەشق بە بەرپرسیاری تەواوی ئەم کردەوەیە دەزانین، و دوپاتی دەکەینەوە کە هێزەکانمان ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی تر ئامادەن بۆ بەکارهێنانی مافی وەڵامدانەوەی ڕەوا بە هەمو هێز و سوربونەوەیەک".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە