وەزیری ناوخۆ: ڕێککەوتنی نوێی هەولیر و بەغدا لەدەرەوەی دەستورو یاسا کراوە

7   کاتژمێر پێش ئێستا  36 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەولیر و بەغدا کراوە لە دەرەوەی یاسا و دەستوورە، بەڵام بۆ ئەوەی مووچەی خەڵکی کوردستان خەرج بکرێت، سەرۆکی حکوومەت و ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ڕێککەوتنەکەی پەسەند کردووە بۆیە  پێویستە بەغدا مووچەی خەڵکی کوردستان بنێردرێ و چیدیکە بیانوو بە هەرێمی کوردستان نەگیرێت.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی کێشە دروستکردن بۆ نە ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان رایگەیاند: پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووەتە چیرۆکێکی دوور و درێژ، لەگەڵ ئەوەی مووچە مافێکی سەرەتایی خەڵکی کوردستانە و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی پێوە پابەندە.

ڕێبەر ئەحمەد وتیشی:  نێوان ئێمە و حکوومەتی عێراق دەستوورە، بۆیە دەبێ بگەڕێینەوە بۆ دەستوور و یاسا جێبەجێ بکرێت، پێویستە مافی خەڵکی کوردستان بدرێت و کۆتایی بە سیاسەتی دژایەتیکردنی خەڵکی کوردستان بێت.

وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکی خۆی بەرانبەر حکوومەتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە، ئەو ڕێککەوتنەی کراوە لە دەرەوەی یاسا و دەستوورە، بەڵام بۆ ئەوەی مووچەی خەڵکی کوردستان خەرج بکرێت، سەرۆکی حکوومەت و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنەکەی پەسەند کرد، لەبەر ئەوە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ چیدیکە بیانوو بە خەڵکی کوردستان نەگرێت و مووچەی خەڵکی کوردستان خەرج بکات.

لەبارەی هێرشەدرۆنیەکانی سەر هەرێم وەزیری ناوخۆ دەڵێت پێویستە کۆتایی بە هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بێت، چونکە بڕینی مووچە و بوودجەی کوردستان کەمتر نییە لەو کارەساتانەی پێشتر بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتووە، جەختیشیکردەوە ئابڵوقەیەکی گشتی بەسەر خەڵکی کوردستان کارەساتێکی گەورەیەو، دەخوازین بە دەستوور ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە