ئەڵمانیا پشتیوانیی خۆی بۆ پەیامەکەی ئۆجەلان ڕاگەیاند
2025-02-28
145 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێشوازیی لە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان دەکات و ڕایدەگەیەنێت: ئەو پەیامە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕێکی چەندین دەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی پەیامە مێژووییەکەی عەبدوڵا ئۆجالان، بڵاوکردەوە و پێشوازیی لە پەیامە مێژووییەکە کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هاتووە، بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان، “دەرفەتێکی مێژووییە بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی چەندین دەیەیە بەردەوامە”.
باس لەوەشکراوە، “کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی هەنگاوێکی سەرەتایی گرنگە، بەڵام پێویست بە هەنگاوی زیاتر دەکات، لە سەرووی هەموویانەوە، ڕێزگرتن و دەستەبەرکردنی مافە کەلتووری و دیموکراسییەکانی کورد لە تورکیا.”
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پشتیوانیی خۆیشی بۆ دەستپێشخەرییەکەی ئۆجەلان دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، “وەک حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا، ئامادەین بۆ پشتیوانیکردنی پڕۆسەیەکی لەم شێوەیە، ئەوەی پێمان بکرێت بیکەین.”
|