سیسته‌می خۆراكی لە غه‌ززه به ته‌واوی داڕما
6 کاتژمێر پێش ئێستا
206 جار خوێنراوەتەوە
نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (OCHA) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌واڵی داڕمانی ته‌واوه‌تی سیسته‌می خۆراك له غه‌ززه‌ی ڕاگه‌یاند و جەختیکردەوە، خێزانه‌كانی غه‌ززه ناچارن ژیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆراك.
نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سیسته‌می خۆراك له غه‌ززه به ته‌واوی له داڕماندایه و له‌گه‌ڵ توندبونه‌وه‌ی برسێتی له غه‌ززه، ڕێگریكردن له گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ غه‌ززه مانای ئه‌وه‌یه ژیانی زیاتر له‌ده‌ستده‌چێت".
ڕونیشیكرده‌وه، "خێزانه‌كانی غه‌ززه ناچارن ژیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆراك، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی به‌دخۆراكی توند له‌نێو منداڵاندا دو هێنده زیادی كردوه و شیری كۆرپه‌ش ته‌واو ده‌بێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە زیاتر لە چوار مانگە ئیسرائیل وەک فشارێک بۆ سەر مزووتنەوەی حەماس و ئازادکردنی دیلەکانیان ڕێگا نادەت هیچ جۆرە هاوکاری و یارمەتییەک بگاتە دانیشتوانی غەززەو برسێتیی بە تەواوی زۆری بۆ هاووڵاتیانی غەززە هێناوە.
|