مهسرور بارزانی و مەشهەدانی: لە زوترینکاتدا کێشەی موچە چارەسەر بکرێت
6 کاتژمێر پێش ئێستا
198 جار خوێنراوەتەوە
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و مەحمود مەشهەدانی، سهرۆكی پهرلهمانی عێراق كۆبونهوه و ڕایانگهیاند، نابێت بە هیچ شێوەیەک بابەتی موچە، تێکەڵ بە هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی بکرێت و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ناکۆکییانە بدەن، کە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کراوە، دهشڵێن، پێویستە لە زوترین کاتدا، کێشەی موچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
مەسرور بارزانی لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە لە کۆبوونەوەکەیدا، لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی گفتوگۆمان لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.
دەشڵێت هاوڕابووین لەسەر ئەوەی نابێت بە هیچ شێوەیەک، بابەتی مووچە، تێکەڵ بە هێچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ناکۆکییانە بدەن . کە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کراوە.
مەسرور بارزانی دەڵێت جەختمان لەوە کردەوە پێویستە لە زووترین کاتدا ، کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.لەمبارەیەوە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدرال بەردەوامن بۆ ئەوەی لەم چەند ڕۆژەدا ، کێشەکە چارەسەر بکرێت.
ئەوەشی راگەیاندووە جەختیان لە پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و مافە دەستوورییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان کردەوە.
نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوكدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان، بە یاوەریی زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی گەیشتە هەولێرو ئەم سەردانە لە چوارچێوەی گفتوگۆکردنە لەگەڵ سەرکردایەتیی هەولێر سەبارەت بە دۆسیە هاوبەشەکان، کاراکردنەوەی کاری نێوان ناوەند و هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، هەروەها تاوتوێکردنی دۆسیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو"
|