12سهربازی تورکیا له ئهشكهوتێكی هەرێم گیانیان لهدهستدا
8 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە نوێترین راگەیێندراویدا دەڵێت، ژمارەی ئەو سەربازانەی لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بە گازی میسان مردوون، بۆ 12 سەرباز بەرزبووەوە.
ئێوارەی رۆژی 6ی تەممووزی 2025 وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەێیندراوێکدا مردنی 5 سەربازی هێزەکانی لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بەهۆی کاریگەریی گازی میسانەوە راگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەممووز، وەزارەتەکە لە راگەیێندراوی دووەمیدا وتی، ژمارەی ئەو سەربازانە بۆ 8 سەرباز بەرزبووەتەوە.
وەزارەتەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سێیەمین راگەیێندراویدا ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان مردن، بۆ 12 کەس بەرزبووەوە.
بەپێی میدیای تورکیا، رۆژی 6ی تەممووز، هێزێک کە لە 19 سەرباز پێکهاتبوو بۆ دۆزینەوەی تەرمی سەربازێکیان بەناوی مەلیح بۆزکوڕ، کە رۆژی 28ـی ئایاری 2022 بە دەستی پەکەکە کوژرابوو و تەرمەکەشی لە دەستی پەکەکە بوو، چوونە نێو ئەشکەوتێک.
لە ئەشکەوتەکەدا گازی میسان هەبووە و ئەوەش هۆکاری مردنی سەربازەکان بووە.
|