یەکێتی نیشتمانی دوو هێندەی کورسی پارێزگاکان کاندیدی هەیە

5   کاتژمێر پێش ئێستا  574 جار خوێنراوەتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 8 پارێزگای عیراق کاندیدی هەیە و کێبڕکێی بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی دەکات، بۆ ئەمەش ناوی نزیکەی 200 کاندیدی پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە.

بەپێی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بۆ پارێزگای هەولێر 15 کورسی تەرخانکراوە، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 30 کاندیدی لەو پارێزگایە هەیە، هەروەها لەپارێزگای سلێمانی کە 18 کورسی بۆ دیاریکراوە یەکێتی 36 کاندیدی هەیە، لەپارێزگای کەرکوکیش کە 12 کورسی +1 کورسی کۆتای مەسیحییەکانی بۆ دیاریکراوە، یەکێتی 24 کاندیدی هەیە، لەپارێزگای دهۆک کە 11 کورسی بۆ دیاریکراوە، یەکێتی 10 کاندیدی هەیە، هەروەها لەپارێزگای نەینەوا کە 31 کورسی +3 کورسی کۆتا بۆ مەسیحییەکان و شەبەک و ئێزیدییەکان دیاریکراوە، یەکێتی 62 کاندیدی لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکدا هەیە، لەپارێزگای دیالە-ش کە 14 کورسی بۆ دیاریکراوە یەکێتی 28 کاندیدی هەیە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا 1 کاندید و لەسەڵاحەدینیش 1 کاندیدی هەیە، بەمەش لە 8 پارێزگای عیراق کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەیە.

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە هەر 8 پارێزگاکە 105 کورسی دیاریکراوە، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەکۆی گشتی 192 کاندیدی لەسەر ئاستی هەر 8 پارێزگاکە هەیە و لەو ژمارەیەش نزیکەی 1 لەسەر 3 ی کاندیدەکانی ژنن، ئەمەش زیاترە لەو پێوەرەی کۆمسیۆن بۆ بەشداری ژنان دیاریکردووە کە 25٪ە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە