عێراقچی: لە ئێران خوێنمان بەخشی نەک خاک
6 کاتژمێر پێش ئێستا
263 جار خوێنراوەتەوە
عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نامۆیه به‌وته‌ی "ته‌سلیمبون" و وتی، "مێژو دەینوسێت، ئێرانییەکان خوێنیان بەخشی نەک خاک؛ دڵیان بەخشی نەک شەرەف؛ لە ژێر بارانبارینی بۆمبەکاندا وەستابون کە کێشی چەند هەزار تەنێک بو، خۆی ڕادەست نەکرد".
عه‌باس عێراقچی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌شداریكرد له ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و ڕایگه‌یاند، "شەهیدان، هەرچەندە لەدەستدانیان سەخت و دڵتەزێنە، بەڵام یادەوەری و ڕێبازەکەیان لە دڵی بەئاگا و پێگەیشتو، هۆشیار و نەوە دڵسۆزەکان بەردەوام دەبن لە ڕێگاکەیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "توانا و بیناکان هه‌رچه‌نده گرنگ و به‌نرخن به‌شكۆمه‌ندی نوێ و به‌هێزی گه‌وره‌تره‌وه به‌تێپه‌ڕبونی كات ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ساڵانێكیشی پێبچێت، شانازی میلله‌ت له هه‌مو شتێك به‌نرختره".
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، "ئەمڕۆ ئێرانییەکان لە ناو بەرخۆدانی قارەمانانە لە دژی دو ڕژێمی چەکدار بە چەکی ئەتۆمی، کەرامەت و شانازیی خۆیان پاراستوە و ئێستا لە هەمو کاتێک بە شانازیتر و بە شەرەفتر و بە چەقبەستوتر چاویان لە داهاتوە".
عێراقچی بە ئاماژەدان بەوەی کە لە مێژوی شکۆمەندی چەند هەزار ساڵەی ئێران‌دا، ئەو دوانزە ڕۆژە وەک گەوهەرێک لەسەر قوربانگای بەرخۆدان دەدرەوشێتەوە، وتی، "مێژو دەینوسێت، ئێرانییەکان خوێنیان بەخشی نەک خاک؛ دڵیان بەخشی نەک شەرەف؛ لە ژێر بارانبارینی بۆمبەکاندا وەستابون کە کێشی چەند هەزار تەنێک بو، خۆی ڕادەست نەکرد".
|