مەسرور بارزانی: گفتوگۆ تەنیا رێگەیە بۆ پێشڤەچوون

9   کاتژمێر پێش ئێستا  211 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە دەکات و دەڵێت: "گفتوگۆ تەنیا رێگەیە بۆ پێشڤەچوون."
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەستەوە پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە و پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات.
 
مەسرور بارزانی لەبارەی ئاگربەستەوە دەڵێت: "دانبەخۆداگرتن و گفتوگۆ تەنیا رێگەن بۆ پێشڤەچوون."
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باس لەوە دەکات کە "ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری، رێزگرتن لە دراوسێ و هاوبەشەکان و، بڕیاری لەسەر بنەمای دانایی و سەرکردایەتیی بەرپرسیارانە هەیە."
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر 01:00 (بە کاتی هەولێر) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ (Truth Social) رێککەوتنێکی بۆ "ئاگربەستی گشتگیر و تەواو" لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا راگەیاند.
 
ترەمپ نووسیویەتی، رێککەوتن کراوە و ئاگربەستەکە دوای نزیکەی 6 کاژێری دیکە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 12 کاژێر بەردەوام دەبێت، کە بە گوتەی ئەو "کۆتایی بە جەنگەکە" دێنێت


   ئەمانەش بخوێنەرەوە