هەڤاڵ ئەبوبەکر: ماوەی 10 ساڵە ئامێری پشکنینی تیشکدانەوەی ئەتۆمیمان هەیە

5   کاتژمێر پێش ئێستا  46 جار خوێنراوەتەوە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکررایدەگەیەێت ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لە سلێمانی ئامێری پشکنینی تیشکدانەوە ئەتۆمیمان هەیەو هیچ مەترسییەکی تیشکدانەوەش تا ئێستا تۆمار نەکراوە.

د، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، " دەستەى چاودێریى ئەتۆمیى عێراق، لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، کە لە ئەگەرى هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانى ئێران، پشکنین بۆ گەیشتنى کاریگەریی تیشکدانەوەکان لە عێراقدا، دەکرێت و ئامێری پشکنینی تیشکدانەوە ئەتۆمییەکانیان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق داناوە.

هەڤاڵ ئەبووبەکر ئاماژەی بەوەشکرد لەم بارەیەوە ژمارەیەکی زۆر لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن پەیوەندییان پێوەکردوین ئایا ئامێرێکی لەو شێوەیە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دانراوە؟".

باسی لەوەشکرد، "لێرەوە بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە کە لە 10 ساڵ لەمەوبەرەوە لەسەر ئەرکی حکومەتی فیدراڵ ئەم ئامێرە بۆ فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دابینکراوە.

ڕاشیگەیاندووە بە بەردەوامیی تیمی پسپۆڕی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی چاودێریی و پشکنین و کاری پێدەکات و لە ئێستاشدا بەهۆی ئەم دۆخانەی لە ناوچەکەدا هەن، بەردەوامن لەسەر ئەرک و کارەکانیان و تا ئێستا هیچ ئاماژەو مەترسییەکی تیشکدانەوەیان تۆمارنەکردووە.

هەڤاڵ ئەبووبەکر جەختی لەوەشکردەوە ئەم روونکردنەوەیە بۆ دڵنیاکردنەوەی هەمووانە، نەک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ".

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە