فوئاد حسێن: ئه‌مریكا پێشنیاری بۆكردوین هاورده‌كردنی غاز له ئێرانه‌وه ڕابگرین
2025-02-27
185 جار خوێنراوەتەوە
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پشتڕاستیكرده‌وه كه هه‌ڵوێستی عێراق سه‌باره‌ت به سوریا په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه نییه و راشیگه‌یاند، "ئه‌مریكا پێشنیاری بۆ ئێمه كردوه كه هاورده‌كردنی غاز له ئێرانه‌وه ڕابگرین".
فوئاد حسێن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "سوریا داوای گه‌ره‌نتی ئه‌منی نه‌كرد سه‌باره‌ت به سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق، به‌ڵام ئێمه داواكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریامان قبوڵكرد بۆ دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق".
وتیشی، "هه‌ڵوێستی ئێمه سه‌باره‌ت به سوریا په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه نییه، واشنتنیش پرسگه‌لێك له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌وروژێنێت كه په‌یوه‌ندییان به زیادبونی فشاره‌كانی سه‌ر ئێرانه‌وه هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مریكا پێشنیازی بۆ ئێمه كردوه كه هاورده‌كردنی گاز له ئێرانه‌وه ڕابگرین، هیوادارین به‌رده‌وام بین له گفتوگۆی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌شڵێت، "كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق نه‌گۆڕاوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا واشنتن په‌یامی نافه‌رمی سه‌باره‌ت به دۆخی گروپه چه‌كداره‌كان ناردوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، گروپه چه‌كداره‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دروست ناكه‌ن و وتی، "داماڵینی چه‌ك له گروپه‌كان پێویستی به گفتوگۆی ناوخۆیی هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌هۆی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، گرووپه‌كان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان وه‌ستاندوه، ئێمه‌ش كارده‌كه‌ین بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئێران".
|