زیانەکانی بەکارهێنانی دەرمانی خەو چییە؟
2025-06-02
202 جار خوێنراوەتەوە
یەکێک لە گرفتە باوەکان لە ئێستادا و بەتایبەت لەناو گەنجاندا بریتییە لە کێشەی کەم خەوی، کە ئەمەش وایان لێدەکات زۆر جار بچنە دەرمانخانەکان و داوای دەرمانێک بکەن بۆ خەو، کە ئەمەش لە ڕووی زانستییەوە ڕێپێدراو نییە، کە تەنها بە ڕەچەتەی پزیشکی تایبەت ئەو دەرمانانە دەدرێت بە نەخۆش.
دەرمانخانەی پێشەوا لەبارەی زیانەکانی بەکارهێنانی دەرمانی خەو نوسینێکی بڵاوكردەوە و دەقەكەی بەمجۆرەیە:-
یەکێک لە گرفتە باوەکان لە ئێستادا و بەتایبەت لەناو گەنجاندا بریتییە لە کێشەی کەم خەوی، کە ئەمەش وایان لێدەکات زۆر جار بچنە دەرمانخانەکان و داوای دەرمانێک بکەن بۆ خەو، کە ئەمەش لە ڕووی زانستییەوە ڕێپێدراو نییە، کە تەنها بە ڕەچەتەی پزیشکی تایبەت ئەو دەرمانانە دەدرێت بە نەخۆش.
ئەو دەرمانانەی کەلای هاوڵاتیان بە دەرمانی خەو ناسراوە، لە زانستی دەرمانسازیا پێان دەوترێت ( Anxiolytics) کە بۆ حاڵەتی سترێس و قەلەقی بەکاریەن کە ئەم دەرمانانە دەگرێتەوە :-
لۆرازیپام، دایازیپام، کلۆنازیپام، ئەڵپرازۆلام و هەندێ دەرمانی تریش، کاریگەریە لاوەکییەکانی بریتین لە:-
دابەزینی فشاری خوێن و لێدانی دڵ
ناڕێکی لە هەناسەداندا
کەمبوونەوەی تەرکیز
هەستکردن بە خەواڵووی و گێژبوون لە ڕۆژدا
ناڕێکی لە قسەکردندا
دڵ تێکەڵهاتن
تەڵخبوونی چاو
هەستکردن بە بێهێزی
|