چۆن لە نەخۆشی دەوالی خۆمان بپارێزین؟

2025-05-31  282 جار خوێنراوەتەوە

 پسپۆڕێکی نەشتەرگەری گشتی دەڵێت، بە چەند ڕێگایەك دەتوانین خۆمان لە توشبوون بە دەوالی بپارێزین لەوانەش دوورکەوە لە بە پێوە وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر، وەرزش کردن جوڵەی سووڕی خوێن باشتر دەکات یان کێشت بە تەندروستی بهێڵەرەوە و خۆت بپارێزە لە قەڵەوی.

د. ئەوین بایز پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێكدا ئاماژە بە چەند هەنگاوێك دەكات، كە لە ڕێگەیەوە دەتوانین خۆمان لە توشبوون بە دەوالی بپارێزین:

یەكەم- دوورکەوە لە بەپێوە وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر

دووەم- کێشت بە تەندرووستی بهێڵەرەوە و خۆت بپارێزە لە قەڵەوی

سێیەم- وەرزش کردن جوڵەی سووڕی خوێن باشتر دەکات.

چوارەم- گۆرەوی دەوالی بەکاربهێنە لەسەرەتای دەرکەوتنی حاڵەتەکە و دواتریش بۆ خۆپاراستن لە زیادبوونی.

پێنجەم- پێویستە قاچت بەرز ڕاگریت هەرکاتێک لە پشوودا بوویت یا خەوتبوویت.

شەشەم- لەکاتی زیادبوونی ژمارە و گەورەبوونی خوێنهێنەرەکانی دەوالییەکە باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت لەو بوارەدا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە