دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە زەهایمەر زیاد دەکات
2025-05-29
388 جار خوێنراوەتەوە
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشكرای دەکات، دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر وردە وردە خانەکانی مێشک دەپووکێنێتەوە.
لێکۆڵینەوەکە لە زانکۆی ڤاردەربێڵتی ئەمریکی لەسەر 400 کەسی سەروو 50 ساڵان بۆ ماوەی حەوت ساڵ کراو و دەرکەوت، ئەو کەسانەی زۆر دانیشتوون بەپێی تێپەڕینی کات یادگەیان لاواز بووە و خانەکانی مێشکیان زیاتر پووکاونەتەوە، بەراورد بەوانەی کەم دانیشتوون و جووڵەیان هەبووە.
ماریسا گۆگنیات، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: هەرچەندە بەشێکی زۆری ئەوانەی تووشی پووکانەوەی مێشک بووبوون، وەرزشیشیان دەکرد، بەڵام لەبەر ئەوەی ماوەی دانیشتنیان زۆر زیاتر بووە لە وەرزشکردنیان، کاریگەریی لەسەر دروست کردوون.
ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون بە ئەڵزهایمەر کەم دەکەنەوە؛
- جووڵەی رۆژانە و چالاکیی جەستەیی
- خواردنی خۆراکی تەندروست
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول
- ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە
- کۆنتڕۆڵکردنی شەکر و پەستانی خوێن
- راهێنانی مێشک
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
نیشانەکانی نەخۆشیی ئەڵزهایمەر؛
- بیرچوونەوەی زانیاری و رووداوەکان
- تێکچوونی هاوسەنگیی رۆیشتن
- قورسی لە گێڕانەوەی رووداوەکان
- گۆڕانکاری لە رەفتارەکان
- دڵەڕاوکێ و خەمۆکی
- لاوازیی بڕیاردان
- پەیوەستنەبوون بە کات
- بەجێهێشتنی کەلوپەلەکان
- دانانی کەلوپەل لە شوێنی نەگونجاو
|