دڵه‌ڕاوكێ كار له ته‌ندرووستی ددان ده‌كات؟
2025-06-01
175 جار خوێنراوەتەوە
سێرگی ئه‌گابكین پسپۆری ڕووسی له پزیشكی دووباره وتویه‌تی، دڵه‌ڕاوكێ ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار نابێت به‌ڵكو كار له ته‌ندرووستی ددانیش ده‌كات.
كلینكی پزیشكی نەورۆز لە نوسینێکدا ئاماژە بەوە دەكات ئایا دڵه‌ڕاوكێ كار له ته‌ندرووستی ددان ده‌كات یان نا
دەقی نوسینەکە:-
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پزیشكی پسپۆڕی ڕووسی له پزیشكی دووباره ڕاهێنانه‌وه سێرگی ئه‌گابكین وتویه‌تی، دڵه‌ڕاوكێ ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار نابێت به‌ڵكو كار له ته‌ندرووستی ددانیش ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه وتویه‌تی، به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێوه مرۆڤ ددانه‌كانی له یه‌ك ده‌خشێنێت له‌كاتی نووستندا، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت دانه جیڕه، زۆر كه‌س هه‌ست به‌م گرفتانه ناكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه ددان زیانی به‌رده‌كه‌وێت و كلۆر ده‌بێت.
ددانه جیڕه به Bruxism ناسراوه بریتییه له خشاندنی هه‌ردوو شه‌ویلگه له یه‌ك، به‌ڵام به‌هێزێكی زۆر، زۆر جار ئه‌م بابه‌ته له‌كاتی نووستندا ڕووده‌دات، هه‌ندێك كه‌س ئه‌و كاته‌ش كه به ئاگا و به‌خه‌به‌رن به‌ده‌ست ئه‌م حاڵه‌ته‌وه ده‌ناڵێنن.
|