به‌غدا داوای ژمارەی بانکیی فەرمانبەران دەکات بۆ ته‌وتین
2025-02-20
131 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی موچەی مانگی (شوبات/2)ی 2025 و مانگەکانی دیکە داوای بەپەلەی ژمارەی بانکیی فەرمانبەران دەکات بۆ ته‌وتین بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە دادگای فیدڕاڵی دیاریکردوە.
سۆران عومه‌ر ئه‌مڕۆ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوی ژمارە (4246 لە 17/2/2025) پشت بەست بەنوسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ژمارە ( 3005/251254 لە 2/2/2025) لەگەڵ لیستی موچەی مانگی شوباتی 2025 و مانگەکانی دیکە داوای بەپەلەی ژمارەی بانکیی فەرمانبەران دەکات بۆ توگین بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە دادگای فیدراڵی دیاریکردوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، وه‌زاره‌ته‌كه جگە لەوە داوای داهاتی ناوخۆ دەکات و ڕازی نییە بەو 51 ملیار دینارەی کە بۆ مانگی یه‌كی هەرێمی كوردستان وەک داهاتی ناوخۆ گەڕاندیەوە بۆ دارایی عێراق.
لەخاڵی کۆتایی نوسراوەکەی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا داوای داهاتی نەوت دەکات بخرێتە سەر ئەو هەژمارەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبانکی ناوەندی بەژمارە (300900) کردویەتییەوە.
|