موقته‌دا سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات، تۆماری ده‌نگده‌ران نوێ بكه‌نه‌وه
2025-02-19
123 جار خوێنراوەتەوە
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه‌كان داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات، تۆماری ده‌نگده‌ران نوێ بكه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات كه به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات یان نا كه بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.
موقته‌دا سه‌در سه‌باره‌ت به پرسیارێك له‌باره‌ی دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه رایگه‌یاندوه، باشتره تۆماری ده‌نگداران له‌لایه‌ن لایه‌نگرانیه‌وه نوێ بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكرێت یان بایكۆت.
موقته‌دا سه‌در تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات یاخود نا كه بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا پرۆسه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
موقته‌دا سه‌در له هه‌ڵبژاردنی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ساڵی 2021دا توانی 73 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی سیاسی و دروستنه‌كردنی زۆرینه‌وه نه‌یتوانی حكومه‌ت پێكبهێنێت و له پرۆسه‌ی سیاسی كشایه‌وه.
|