ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا زۆرترین بڕینی هەیە ئەم وەرزە

2025-02-18  123 جار خوێنراوەتەوە

تەنیا سێ یاریزان ئەم وەرزە، 70 بڕین یان زیاتریان کردووە و ئەوەی لە هەمووان زیاتر یاریزانی بڕیوە، یاریزانی بارسێلۆنایە.
 
ماڵپەڕی هو سکۆرد، ژمارەیەکی تایبەت بە بڕینی سەرکەوتووەکانی ئەم وەرزەی ئاشکراکرد، ئەوان ئەوەیان خستەڕوو کە تەنیا 3 یاریزان ئەم وەرزە لە 5 خولە گەورەکەی ئەورووپا توانیویانە 70 جار یان زیاتر یاریزان ببڕن.
 
ئەو یاریزانانە ئەمانەن:
 
1-لامین یامال 77 بڕین
 
ئەستێرە لاوە 17 ساڵەکەی بارسێلۆنا ئەم وەرزە توانیویەتی 77 بڕینی سەرکەوتوو ئەنجامبدات و یارمەتیدەر بووە لەوەی یانەکەی لە پلەی یەکەم ریزبەندیی لالیگا بێت و لە چامپیۆنزلیگیشدا بە پلەی دووەم سەربکەوێتە قۆناخی داهاتوو.
 
2-جەیمی گیتینز 73 بڕین
 
ئەستێرەی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند، گیتینزی 20 ساڵ، توانیویەتی 73 بڕینی سەرکەوتوو ئەنجامبدات، سەرەڕای ئەوەی یانەکەی وەرزێکی یەکجار خراپ بەڕێدەکات، ئەو یاریزانە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئەو یانەیەیە و ئەم وەرزە بەشداری لە 14 گۆڵ کردووە.
 
3-فلۆریان ڤێرتز 70 بڕین
 
ئەو ئەستێرە ئەڵمانییەی سەرنجی هەمووانی راکێشاوە و یانە گەورەکانی ئەورووپا لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی، فلۆریان ڤێرتز بە ئاستە ناوازەکەی ئەم وەرزە توانیویەتی سەرکردایەتی بایر لیڤەرکوزن بکات بۆ گەیشتن بە پلەی دووەمی بۆندیسلیگا و یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی لە چامپیۆنزلیگدا بە شێوەیەکی راستەوخۆ بگەنە قۆناخی داهاتوو، ئەو یاریزانە ئەم وەرزە 70 بڕینی سەرکەوتووی هەبووە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە