ئەرجەنتین هەنگاوێکی دیکە لە مۆندیال نزیکبووەوە
2025-03-22
59 جار خوێنراوەتەوە
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەنگاوێکی زیاتر لە گەیشتن بە مۆندیالی 2026 نزیکبووەوە، دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بردەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رکابەرییەکانی گەڕی 13ـی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال لە ئەمریکای باشوور، ئەرجەنتین لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر ئۆرۆگوای یارییکرد.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا سەرەڕای هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکدی، هەژاندنی تۆڕ لەلایەن یاریزانانی هیچ یەکێک لە هەردوو تیپەکەوە نەبینرا، نیوەی یەکەم بە یەکسانبوون کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 65 تیاگۆ ئەلمادا، گۆڵێکی جوانی لە دەرەوەی ناوچەی سزا بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمارکرد.
لە خولەکی 95 نیکۆ گۆنزالێس، یاریزانی ئەرجەنتین بەهۆی تووند یارییکردنەوە بە کارتی سوور لە یارییەکە کرایە دەرەوە.
یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەرجەنتین کۆتاییهات، تانگۆ لە پێشەنگی ریزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور بووە خاوەنی 28 خاڵ و هەنگاوێکی دیکە لە مۆندیال نزیکبووەوە، ئۆرۆگوای دابەزی بۆ پلەی چوارەم.
یاریی داهاتووی ئەرجەنتین بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەرامبەر بەرازیل دەبێت و ئۆرۆگوای بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە دەبێتە میوانی بۆلیڤیا.
|