گریزمان دوایین وەرزی خۆی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید بەسەر دەبات
2025-03-22
111 جار خوێنراوەتەوە
ئانتوان گریزمانی هێرشبەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی فەرەنسی، دوایین وەرزی خۆی لەگەڵ یانەکەی بەسەردەبات و هاوینی داهاتوو ئەو یانەیە بەجێدەهێڵێت.
لەماوەی رابردوودا دەنگۆکان لەبارەی چارەنووسی ئەو هێرشبەرە فەرەنسییەوە زۆربوون، لە کاتێکدا گرێبەستی ئەو لەگەڵ یانەکەی لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.
بەپێی سەرچاوەکانی میدیای ئیسپانیا، گریزمان دوایین رۆژەکانی خۆی لە مەدرید بەسەر دەبات، ئەگەرچی هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی دەمێنێت.
بەرپرسانی ئاتلێتیکۆ، وەکئەوەی میدیاکان ئاماژەی بۆ دەکەن، رێگرنابن لە رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانەکە، لە کاتێکدا پێدەچێ گریزمان بڕیاریدابێت چیدی لەگەڵ تیپەکە بەردەوام نەبێت و روو لە دەرەوەی کیشوەری ئەورووپا بکات.
ئەو سەرچاوانە زیاتر دووپاتیدەکەنەوە کە "ماوەیەکی بەرچاوە ئانتوان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی لۆس ئانجلۆس ئێف سی لە دانوستاندندایە بۆ ئەوەی لە داهاتووی نزیکدا پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات".
گریزمان پێشتر وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا راگەیاندبوو، پیدەچێ ئیدی نزیک بێت لەوەی کاروانی وەرزشیی خۆی لە یاریگەکاندا بەتەواوی کۆتایی پێبهێنێت.
ئانتوان گریزمانی 34 ساڵ، پێشتر لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا نازناوی مۆندیالی 2018ی بەدەستهێناوە، لە 2014ەوە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید یارییدەکات و گۆڵکەری مێژوویی ئەو یانەیە بەتۆمارکردنی 197 گۆڵ.
|