پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوە
2025-03-22
163 جار خوێنراوەتەوە
لەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە و یاسای حەشدی شەعبیش لەناو ئەجێندای کارەکانیدایە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە و تیایدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکات، دەنگ لەسەر پرۆژە یاساییەکی دیکەش دەدات، یەکێک لەو پرۆژە یاسایانەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت، پرۆژەی خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبیە کە لە 18 ماددە پێکهاتووە و لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی هێزە شیعەکانەوە لەسەری، کارەکانی پەرلەمان پەکی کەوتبوو.
یاسای خزمەت و خانەنشینیی حەشدی شەعبی، کێشەی لەنێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دروست کردووە، هەندێکیان لەگەڵ ئەوەن بەزوویی تێپەڕێنرێت، هەندێکی دیکەشیان تێبینیان لەسەری هەیە چونکە بەگوێرەی پرۆژەکە، چوار هەزار ئەفسەر و فەرماندەی حەشد خانەنشین دەبن.
|