هۆکاری زیاد بوونی داهاتی ناوخۆ ئاشکرا دەبێت
23 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
راوێژكاری دارایی سودانی دەڵێت، بەهۆی بە ئەلیكترۆنیكردنی حكومەت پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ داهاتی نانەوتی گەشەی زیاتر بكات.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی رایگەیاند، بە ئەلیكترۆنیكردنی حكومەت و دامەزراوەكانی و كۆكردنەوەی داهات بەشێوەی دیجیتاڵی لە ساڵی 2024ەوە، كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر زیادكردنی داهات بەتایبەتیش داهاتی نانەوتی.
وتیشی، لە ساڵی رابردوودا داهاتی باج زیاتر لە شەش تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ بەهێزكردن و بەرزكردنەوەی گەشەی داهات لە رێگەی ئەو سیستمەوە.
دەشڵێت، بە ئەلیكترۆنیكردنی حكومەت هەنگاوێكە بۆ پاڵپشتیكردنی گەنجینەی دەوڵەت و زیادبوونی داهاتی نانەوتی و پێشبینی دەكرێت ئەو داهاتە لە ئەمساڵدا زیاتر ببێت.
|