زەوی دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا دەست پیدەکاتەوە

2025-03-31  525 جار خوێنراوەتەوە

بڕیار وایە دوای پشووەکانی جەژنی رەمەزان، تیروپشكی زەویی فەرمانبەران لە شارەوانییەكان ئەنجام بدرێت، دواتر ژمارەی زەوییەكان رەوانەی ئەو فەرمانگانە بكرێن كە فەرمانبەرەكانیان زەوییان وەرگرتووە.

سەربەست مەولوود بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،بەمیدیاکانی وتووە، ناردنی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و هەشت ساڵ و زیاتر خزمەتیان ھەیە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەردەوامە، تا ئێستە رەزامەندی بۆ 300 ھەزار كەس وەرگیراوە و نزیكەی 100 ھەزار كەسیش ماوە، لە ماوەیەكی نزیكدا لە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی بۆ سەرجەم ئەو كەسانە وەردەگرین كە مەرجەكانی وەرگرتنی زەوییان ھەیە  .

روونیشی كردەوە، ئەو كەسانەی کە ئێستە وردبینی لە ناوەكانیان دەكرێت، رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت و ماوە رەزامەندییان بۆ وەربگرین، ھێزی پێشمەرگە، خانەنشین و بەشێكی وەزارەتی ناوخۆن، ئەوانەی تر زۆرینەیان رەزامەندییان وەرگرتووە، تەنیا ئەوە ماوە شارەوانییەكان زەوییان بۆ تەرخان بكەن و بەسەریاندا دابەش بكەن، بۆیە لەمەودوا ناوی ھێزی پێشمەرگە و خانەنشین و ئەوانەی ماون بە وەجبە رەوانە دەكەین، ھەوڵ دەدەین لە ماوەیەكی كەمدا سەرجەمیان رەزامەندییان بۆ بگەڕێتەوە.

هاوکات میدیاکانی پارتی دەڵین، دوای جەژن تیروپشكی ناوی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ژمارەی زەوییەكانیان دەكرێت كە ناویان لە وەرگرتنی زەوی دەرچووە، دواتر ژمارەی زەوییەكانیان بۆ دەنێردرێ‌ بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەی بەناوكردن بكەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە