ڤیدیۆ کلیپی ( خۆش بژی ) بڵاودەکرێتەوە
2025-04-01
307 جار خوێنراوەتەوە
(خۆش بژی) نوێترین بەرهەمی خانمە هونەرمەند (دینا دەرزی)یە، بیرۆکەی ئەم بەرهەمە (ئاریۆس پڕۆدەکشن)ە کارە هونەرییەکانی ئەم بەرهەمە نوێیە:
ئاوازو دابه شكردنى موزیک: ئاريۆس
تێکست: دينا و مازيار
بزق: حاسه ن
ماسترينگ: طيف عادل
خانمە هونەرمەند (دینا دەرزی) لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی بۆچی لە(تاران) دەرەوەی وڵات کاری وێنەگرتن بۆ ئەم بەرهەمە کراوە وتی: "بەراستی پێویستم بە لۆکەیشن و دیکۆرو فەیسی جیاواز هەبوو بۆ کارەکەم، جیالەوەی زۆر گرینگ بوو کار لەگەڵ دەرهێنەری نوێ بکەم وەک ئەزموونێکی نوێ" .
ئەمڕۆ رێککەوتی ٢٠٢٥/٤/١ کاتژمێر (٤) ئەم ڤیدۆکلیپە بڵاودەبێتەوە .
|