وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی پاره‌یه‌كی ته‌ندروستی ڕوونکردنەوە ده‌دات
2025-03-27
134 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، زانیاریه‌كانی په‌رله‌مانتارێكی نه‌وه‌ی نوێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "درۆیه‌كی شاخدار" وه‌سفده‌كات له‌باره‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی هه‌ڵمه‌تی كوتانی سورێژه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "هێشتا یه‌ك دیناری ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تمان".
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری.
درۆیه‌كی شاخدار….
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا په‌رله‌مانتارێكی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق به‌ناوی (وه‌زیره ئه‌حمه‌د سورچی) بابه‌تێكی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی هه‌ڵمه‌تی كوتانی سورێژه‌ی تێكه‌ڵاو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه به بڕی ( 1،075،926،000 ) یه‌ك ملیار و حه‌فتا و پێنج ملیۆن و نۆسه‌د و بیست و شه‌ش هه‌زار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه له به‌غداوه بۆ هه‌رێم خه‌رج كراوه ، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان خه‌رج نه‌كراوه.
هه‌رچه‌نده پێشتریش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕونكردنه‌وه‌ی پێویستمان داوه، به‌ڵام له پێناو خستنه‌ڕوی ڕاستییه‌كان و به‌لاڕێدا نه‌بردنی ڕای گشتی به‌پێویستمان زانی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه بخه‌ینه ڕو.
1- ئاماژه به‌نوسراوی ژماره ( 190677 ) كه له ( 2024/10/8 ) له‌فه‌رمانگه‌ی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌رچوه و تیایدا هاتوه به گواستنه‌وه‌ی گوژمه‌ی ته‌رخانكراو (المناقله) به‌بڕی ( 9،090،765،000 ) نۆ ملیار و نه‌وه‌د ملیۆن و حه‌وتسه‌د و شه‌ست و پێنج هه‌زار دینار له نێوان (موازنه ألأبواب) ( 40/9/5 ) له فه‌رمانگه‌ی بودجه بۆ فه‌رمانگه‌ی ژمێركاری تایبه‌ت به هه‌ڵمه‌تی كوتان له سه‌رتاسه‌ری عێراق.
2- پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و هه‌ڵمه‌ته بریتییه له ( 1،078،294،000 ) یه‌ك ملیار و حه‌فتا و هه‌شت ملیۆن و دوسه‌د و نه‌وه‌د و چوار هه‌زار دینار كه له سێ بڕگه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه له‌وانه ( پاداشتی تیمه‌كان و كرێی هاتوچۆ و خه‌رجی هاتوچۆ ).
3- پێویسته ئه‌و په‌رله‌مانتاره و هاوشێوه‌كانی به‌ئاگابێنه‌وه ته‌رخانكردن جیاوازه له ته‌مویل كردن، هێشتا یه‌ك دیناری ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخانكراوه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تمان، دوای به‌دواداچونی به‌رده‌وامی تیمی ته‌كنیكیمان له‌به‌غدا، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2025 خه‌رج ده‌كرێت.
4- وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له به‌غداوه ڕاسته‌وخۆ ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا به‌سه‌ر تیمه‌كان دابه‌ش بكرێت.
به‌بیر ئه‌و په‌رله‌مانتاره و هاوشێوه‌كانی ده‌هێنینه‌وه له بری درۆی شاخدار و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست باشتر بو به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه به‌دواداچونیان بۆ دۆسیه‌كه بكردایه و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تری كورد له به‌غداد فشاریان بۆ خه‌رج كردنی ئه‌و شایستانه بكردایه كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره دواكه‌توه.
هاوپێچ ؛ نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ و خشته‌ی خه‌رجی هه‌ڵمه‌تی كوتان به‌پێی پارێزگاكان.
|