سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبووڵ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
2025-03-23
191 جار خوێنراوەتەوە
دوای ده‌ستگیركردنی به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامدانی گه‌نده‌ڵی و پشتیوانی تیرۆر، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ له‌پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی 19ی ئه‌م مانگه، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سی دیكه‌دا به‌تۆمه‌تی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركران، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له فه‌رمانێكدا دورخستنه‌وه‌ی ئیمامئۆغڵوی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
به بڕیاری دادگا ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ له زیندان ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی ده‌درێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان له‌وباره‌یه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا.
ده‌ستگیركردنی ئیمام ئۆغڵو له‌م هه‌فته‌یه‌دا گرژییه‌كی به‌رچاوی به‌دوای خۆیدا هێناوه و بوه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رفراوان له سه‌رانسه‌ری توركیا ، خۆپیشانده‌ران له چه‌ند شارێكدا كۆبونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن.
زۆرێك له ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به هه‌وڵێكی سیاسی ده‌زانن بۆ دورخستنه‌وه‌ی له كێبڕكێی داهاتوی سه‌رۆكایه‌تی، كه بڕیاره ساڵی 2028 به‌ڕێوه‌بچێت، حكومه‌ت ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه و دوپاتیده‌كاته‌وه كه دادگاكانی توركیا سه‌ربه‌خۆن.
|