وەزارەتی دارایی: چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا پارەی مووچە بگات

2025-03-23  85 جار خوێنراوەتەوە

تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناخی کۆتایدایە.   
 
وەزارەتی دارایی دەڵێت، "سەرجەم رێکارەکان لە قۆناخی کۆتاییدان و چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتمان."      
                                 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ماوەی پێنج رۆژە تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکەیان لە بەغدان بۆ ئەوەی رێکارەکانی ناردنی مووچە تەواو بکەن. تیمەکە ئێستا لەگەڵ فەرمانگەی بودجە و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە قۆناخی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانن. 
 
رۆژی شەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی سێ دەنێردێت و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، پێش جەژن هەموو فەرمانبەران مووچە وەردەگرن."
 
12ـی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و رۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا. بەمشێوەیە لەم مانگەدا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوو مووچە وەردەگرن. 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە