دوو لیستی مووچه‌ بۆ به‌غدا نێردراوه‌و چاره‌نوسیشیان دیارنییه‌

2025-08-07  65 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارە شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتووش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی ئەو کۆبووەنەوەیە بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات.

بە پێی لێدوانێکی ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كۆدەبێتەوە و وتیشی: “ئەگەر ئەنجامی كۆبوونەوەكە بەرەو باشی بڕوات، ئەوا سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی یەكشەممە كۆدەبێتەوە و بڕیار لە مووچەی مانگی 6 و 7 دەدرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوێنێ کۆبوونەوەی باش و ئەرێنی لە نێوان هەردوو شاندی دارایی کراوە و “چاوەڕوانین سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت”.

پرسی نەوت و ڕادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، مەرجی سەرەکین بۆ ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەران و دوێنێش حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە کەرکووکەوە ڕایگەیاند، لەو 130 هەزار بەرمیل نەوتەی ئێستا هەرێمی کوردستان بەرهەمی دەهێنیت، 80 هەزاری رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت و 50 هەزارەکەی دیکەشی بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆی هەرێم تەرخان دەکرێت.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە