800 هەزار كەس داوكارییان بۆ چاودێری سندوق پێشكەشكردووە
2025-08-06
235 جار خوێنراوەتەوە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردەوە، وادەی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ كارمەندی سەر سندووقی دەنگدان كۆتایی هاتووە، تا ئێستا ٨٢٥ هەزار و ٩٠٧ كەس داواكارییان بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن پێشەشكردووە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی داواكاری بۆ كارمەندی سەر سندووقی دەنگدان پێشكەش كردووە، ڕاگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دەستەی كۆمسیاران ڕەزامەندی دەربڕی بوو لەسەر درێژكردنەوەی وادەی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ بوون بە كارمەندی سەر سندووقی دەنگدان تا ١ـی ئاب، چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ئەو وادەیە كۆتایی هات.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە هەموو پارێزگاكای عێراق و هەرێمی كوردستان ٨٢٥ هەزار و ٩٠٧ كەس بۆ بوون بە كارمەند لە سەر سندوقەكانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ناوی خۆیان تۆمار كردووە، كە زۆرترینیان لە پارێزگای نەینەوا بووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێـت، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەكارییەكان.
|