لە قەزای ئامێدی گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە
2025-08-07
210 جار خوێنراوەتەوە
لە گوندی مێرگەتیای سەر بە قەزای ئامێدی گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە رووفاتی حەوت شەهیدی تێدایە و لەسەردەمی بەعسدا گوللـە باران کراون.
وارشین سەلمان قایمقامی ئامێدی بە ٧ڕۆژی راگەیاند؛ گۆڕەکە لە گوندی مێرگەتیا دۆزراوەتەوە و لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە گۆڕەکە هەڵدراوەتەوە و روفاتەکانیش رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون.
وتیشی:" ئەو رووفاتانەی لە گۆڕەکەدا بوون سەرجەمیان خەڵکی گوندی مێرگەتی بوون، لە ساڵی 1988دا لەلایەن رژێمی بەعسەوە گوللـە باران کراون و بە پۆشاکی خۆیانەوە کە کوردییە خراونەتە گۆڕێکی بە کۆمەڵەوە".
قایمقامی ئامێدی روونیشی کردەوە؛ وەزارەتی شەهیدانی هەرێمی کوردستان رووفاتی شەهیدەکانی بۆ پزیشکی دادی دهۆک گواستووەتەوە و پشکنینی DNA یان بۆ ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەوەی ناسنامەکانیان ئاشکرا بکرێت، دواتریش لە گوندی مێرگەتیا لە مۆنۆمێنتێکدا بە خاکدەسپێردرێن.
|