داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق ئاشكراده‌كرێت
2025-05-27
216 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری كۆتایی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له ماوه‌ی مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و مانگه‌دا نزیكه‌ی حه‌وت ملیار دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، "كۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ به‌پێی ئاماری كۆتایی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) ده‌رچوه، بڕی 100 ملیۆن و 953 هه‌زار و 282 به‌رمیل بوه، داهاته‌كه‌شی زیاتر له شه‌ش ملیار و 738 ملیۆن و 309 هه‌زار دۆلار بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كۆی گشتی بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق 99 ملیۆن و 752 هه‌زار و 879 به‌رمیل بوه، هاوكات هه‌نارده‌ی كێڵگه‌ی گه‌یاره 900 هه‌زار و 584 به‌رمیل بوه، هاوكات بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ئوردن 299 هه‌زار و 819 به‌رمیل بووه".
|