دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی هەڵوەشاندنەوەی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
2025-05-26
99 جار خوێنراوەتەوە
دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی دانیشتنی یەکەمی بۆ سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەستنیشانکرد و بڕیاره 6ی مانگی داهاتو كۆببێته‌وه.
عومه‌ر گوڵپی، كاندیدی سه‌ركه‌وتوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، بە ٧ڕۆژی ڕاگه‌یاند، "پاش ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە لە دادگای باڵای ئیتیحادی داوامان لەسەر پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد، دادگای باڵای ئیتیحادی ڕۆژی 6ی 7ی 2025ی وەک ڕۆژی دانیشتنی یەکەمی دادگا بۆ دادبینی داواکە دەستنیشانکرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لە سکاڵاکەیدا داوایکردوە دادگا بڕیاربدات بە "هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕاسپاردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا،
هەروەها وەرگرتنەوەی هەمو ئەو ئیمتیازە ماددیانەی کە (97) پەرلەمانتار لە ماوەی ڕابردودا وەریانگرتوە لەبەرئەوەی هیچ کارێکیان نەکردوە.
ماوه‌ی شه‌ش مانگه 97 په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاساییان خواردوه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵنه‌بژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كاره‌كانیانی ده‌ستپێنه‌كردوه و مانگانه‌ش هه‌ر په‌رله‌مانتارێك هه‌شت ملیۆن و 200 هه‌زار دینار موچه‌ی وه‌رگرتوه.
|