ته‌ندروستی هه‌رێم تۆماركردنی سێ حاڵه‌تی "ئه‌یدز"ی راگه‌یاند
2025-05-26
236 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سێ حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ توشبون به نه‌خۆشی ئه‌یدز له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانكران كه هه‌رسێكیان له ئارایشتگای ئافره‌تان كاریان ده‌كرد و كه‌سانی بیانین.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "چاودێری ته‌ندروستی هه‌مو شوێنێك ده‌كرێت و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان ده‌پارێزین، ڕێككاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ هه‌ر شوێنێك بێ مۆڵه‌تی ته‌ندروستی یان مۆڵه‌تی به‌سه‌رچوبێت و كاربكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌رنامه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان و به‌ره‌وامی ڕوپێوی دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان و ده‌رهێنانی كارتی ته‌ندروستی بۆ كارمه‌ندانی شوێنه گشتیه‌كان بۆ پێدانی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی، دوای پشكنینی تاقیگه‌یی ڕۆژانه بۆ كارمه‌ندانی شوێنه گشتیه‌كان و ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی، له‌لایه‌ن تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی، سێ حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی HIV بۆ توشبون به نه‌خۆشی ئه‌یدز له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانكران كه له ساڵۆنه‌كانی ئافره‌تان كاریان ده‌كرد و هه‌مویان بیانی بون و لایه‌نی په‌یوه‌نداریان لێ ئاگاداركرایه‌وه و ڕێككاری پێویست وه‌رگیرا".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه خۆیان دوربگرن له شوێنی نافه‌رمی، پێویسته سه‌ردانی شوێنی فه‌رمی بكه‌ن و له شوێنه گشتیه‌كان پرسیاری مۆڵه‌تی ته‌ندروستی بكه‌ن و له هه‌ر گومانێك له نه‌بونی مۆڵه‌ت یان دیارده‌یه‌كی نا ته‌ندروست ئه‌ركێكی نیشتمانی و مرۆییه له‌ڕێگه‌ی هێڵه گه‌رمه‌كانی په‌یوه‌ندی یان سندوقی سكاڵا تیمه‌كانی ته‌ندروستی ئاگادار بكه‌نه‌وه".
|