سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری ده‌كات
8 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
له هه‌ڵكشانێكی نوێ‌دا له نێوان چه‌قبه‌ستویی له ده‌وری دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و زیادبونی فشاره‌كانی ڕۆژئاوا، لیوا حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توندی ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا كرد و ئاماژه‌ی به شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری كرد.
حسێن سه‌لامی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر به‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بكه‌وێت كه په‌یوه‌ندی به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه هه‌بێت.
وتیشی، "ئێران هه‌وڵی خاوه‌ندارێتی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات و له به‌رگریی خۆی دوریخستۆته‌وه، به‌ڵام ئێمه درێغی ناكه‌ین له به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی، ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له ئێران بكات، ئه‌وه بزانن كه ئێمه له هه‌ر ئاستێك و له هه‌ر پێوه‌رێكدا ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕ".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "گه‌لی ئێران ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی خۆی نابێت و له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كاندا پاشه‌كشه ناكات" و هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، ئیسرائیل هه‌وڵده‌دات ئه‌مریكا پاڵ بنێته ناو تاڵاوی شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات.
ده‌شڵێت، "هیوادارین بڕیارده‌رانی واشنتن ژیر بن و نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی گه‌نده‌ڵی ئیسرائیل كه ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكاته قوربانی بۆ مانه‌وه‌ی سیاسی خۆی".
|