دانەغاز: بهرههمهێنانی غاز له چەمچەماڵ دهستپێدهكات
4 کاتژمێر پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕایگهیاند، پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە له چارەکی یەکەمی ئەمسادا بەراورد بە ساڵی ڕابردو 13% بەرزبوەتەوە و لە نیوەی دوەمی ساڵی داهاتوشدا لە کێڵگەی چەمچەماڵ غاز بەرهەم دێت.
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی كه گهورهترین كۆمپانیای بەرهەمهێنەری گازی سروشتییه لە کەرتی تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئهمڕۆ پێنجشهممه له راپۆرتێكدا باسی لهوهكردوه، "پوختەی قازانج لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2025دا 158 ملیۆن درهەم (43 ملیۆن دۆلار) بوە کە بەڕێژەی 13% زیادیکردوە لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی 2024دا 139 ملیۆن درهەم (39 ملیۆن دۆلار) بوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئهو قازانجه هاوكات بوه لهگهڵ دابەزینی نرخی نەوت، هۆکارەکەشی بۆ کەمبونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی یاز و نرخی یاز لە میسر گەڕاندوەتەوە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، بەرهەمهێنانی غازی سروشیتی لە ههرێمی كوردستان لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2025دا بەهێز ماوەتەوە، لە سەرەتای مانگی ئازاردا کۆمپانیای داناغاز و هاوبەشەکەی کرێسێنت پترۆلیۆم ڕایانگەیاند، کە بەرهەمهێنانی کەڵەکەبوی کێڵگەی كۆرمۆر گەیشتوەتە 500 ملیۆن بەرمیل هاوتای نەوت، ئەوەش ڕەنگدانەوەی بەهێزی و یەکگرتویی کارەکانە لە ساڵی 2008ەوە لە ساڵی 2017ەوە، ئەو بوارە بەردەوامە لە پشتگیریکردنی زیاتر لە 75%ی پێداویستییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.
ئهوهش خراوهتهڕو، لە مانگی نیساندا، ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی كۆرمۆر کەمکرایەوە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی چاککردنەوەی پلان بۆ داڕێژراو، ئەوەش دڵنیایی دەدات لە بەردەوامی متمانەپێکراوی دامەزراوەکە و ئەدای کارکردنی درێژخایەن.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، کۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم چالاکییەکانی قۆناغی یەکەمی پەرەپێدانی لە کۆمپانیای چهمچهماڵ دەستپێکردوە، کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە غازییەکانی عێراق کە لە ئاستی جیهانی و گەشەنەسەندودایە، ئێستا بەرنامەیەکی وەبەرهێنان بە بڕی 160 ملیۆن دۆلار بۆ هەڵکەندنی سێ بیر و دانانی دامەزراوەی تاقیکردنەوەی بیرە درێژکراوەکان بەڕێوەدەچێت، چاوهڕوان دهكرێت بەرهەمهێنانی تا 75 ملیۆن پێی سێجا لەو کێڵگەیەدا بەرهەم بێت.
|