لەبارەی ههوڵی تیرۆركردنی سری سورەیا ئۆندەر ڕوونکردنەوە دەدرێت
5 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
پارتی دیموكراسی و یەكسانیی گەلان (دهم پارتی) ڕایگهیاند، پێش نهخۆشكهوتنی رۆژی 2ی مانگی ڕابردو، كارمەندی گەراجێكی ئۆتۆمبیل لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلەكەی سری سورەیا ئۆندەر هەستی بەدەنگێك كرد لە تایبەی ئۆتۆمبیلەكەیدا، دوای ئهوهی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلهكه كرا دهركهوت كه ئامێرێکی تیژی لە ئاسن دروستکراو لە تایەی لای چەپی دواوەی ئۆتۆمبیلەكەی دانراوە، کە دەکرا تایەكە بتەقێنێت.
پارتی دیموكراسی و یەكسانیی گەلان (دهم پارتی) ئهمڕۆ له ڕاگهیهندراوێكدا لهبارهی ههوڵی تیرۆركردنی سری سورەیا ئۆندەر، بڵاویكردهوه، "رۆژی 2ی (نیسان/4)ی ئهمساڵ، لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی سری سورەیا ئۆندەر، کارمەندی گهڕاجی ئۆتۆمبێلەکە گومانی لەو ههبوه کە لە تایەکان دێت و ئۆتۆمبێلەکەی بردوە بۆ خزمەتگوزاری، لە پشکنینەکەدا دەرکەوت کە ئامێرێکی تیژ کە لە ئاسن دروستکراوە دانراوە کە دەکرا تایەی چەپی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە بتەقێنێت".
سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لە لیستی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی دوای ئەوەی شەوی 15ـی نیسانی ئهمساڵ توشی جەڵدەی دڵ بو، 3ی ئهم مانگه كۆچی دواییكرد.
شەوی 15ـی مانگی ڕابردو سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی، توشی جەڵدەی دڵ بوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هەمان شەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.
سری سورەیا ئۆندەر لەگەڵ پەروین بوڵدان، سەرۆكایەتی شاندی دەم پارتیان دهكرد بۆ پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە توركیا كە لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوەوە دەستیپێكردوە و لەو ماوەیەدا سێجار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی كراوی پەكەكە كۆبونەتەوە.
ئۆندەر و بوڵدان لەو ماوەیەدا لەگەڵ زۆربەی پارت و لایەنە سیاسیەكانی توركیا كۆبونەتەوە و كۆتا دیداریشیان ڕۆژی 10ـی مانگی ڕابردو بو كە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیادا كۆبونەوە.
|