بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: به قوڵی نیگه‌رانین له دواخستنی موچه
13 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، نیگه‌رانی خۆی له دواكه‌وتنی موچه ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، "دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌مو مانگێك قه‌یران بۆ هاوڵاتیان و موچه‌خۆران دروست ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، به سه‌رپه‌رشتی عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له شاری سلێمانی ئه‌نجامدا، سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه، رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه تیشكی خسته سه‌ر دوا گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌ی به چه‌ندین بابه‌تی سیاسی گرنگدا سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی داهاتو.
مه‌كته‌بی سیاسی له كۆبونه‌وه‌كه‌یدا هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی كرد له‌سه‌ر ڕاپۆرت و كار‌و چالاكی ئۆرگان و مه‌ڵبه‌ندو مه‌كته‌به‌كانی باسك و یه‌كێك له خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه ئاماده‌كارییه‌كان بو بۆ یاده‌كانی 13ی (ئایار/5) ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زور و دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و كۆچی دوایی مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری رابونی ئیسلامی.
مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، هه‌وڵ و تێكۆشانی مه‌ڵبه‌ندو ئۆرگانه‌كان و راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی به‌رز نرخاند بۆ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و یادانه و سه‌لماندنی مێژوی شكۆمه‌ندی ئه‌و بزاڤه ئیسلامییه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌مو مانگێك قه‌یران بۆ هاوڵاتیان و موچه‌خۆران دروست ده‌بێت.
مه‌كته‌بی سیاسی به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی بۆ جیهانی ئیسلامی دروست ده‌كرێت هه‌ر له سوریا و لوبنان و فه‌ڵه‌ستین و یه‌مه‌ن و پاكستان.
|