لە کونەماسی پاسێک وەرگەڕا و 14 قوتابی برینداربوون

2025-04-30  110 جار خوێنراوەتەوە

پاسێک کە چەند قوتابییەکی بنەڕەتی تێدابووە و بۆ سەیران چوونەتە کونەماسی، لە کاتی گەڕانەوەدا ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و "14قوتابی" بریندار بوون.
 
سامان نادر، بەرێوبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122، بە ٧ڕۆژی راگەیاند، "لە ئەنجامی وەرگەرانی پاسێکی خوێندکاران لە سنووری شارباژێڕ 14 قوتابی بریندار بوون."
 
بە وتەی سامان نادر، بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی شار، برینەکانیان سووکن و مەترسی لە سەر ژیانیان نییە.
 
پاسەکە لە نزیک گوندی کونەماسی قەزای شارباژێر وەرگەڕاوە.

فەرهاد ساڵح، قایمقامی چوارتا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "بە گوێرەی زانیارییەکانمان، قوتابی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخانەی برایەتی گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانین و بۆ سەیران چوونەتە ئەو کونەماسی و دەوروبەری."

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە