دانا عه‌بدولكه‌ریم: هه‌موو ڕێگاكانی نێوان پارێزگاكان ده‌كه‌ین به دووساید
13 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه پلانی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه هه‌موو ڕێگاكانی نێوان پارێزگاكان بكه‌ین به دووساید.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له‌میانه‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاككردنه‌وه و پاراستنی رێگاوبانی به‌رده‌ڕه‌ش له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: “پلانمان ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان پارێزگاكان بكرێن به دووساید و دوای ته‌واوكردنی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان كار له رێگا لاوه‌كییه‌كانیشدا ده‌كه‌ین”.
ڕاشیگەیاند، “له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش نزیكه‌ی 900 كیلۆمه‌تری رێگای سه‌ره‌كی و لاوه‌كیی گونده‌كان پێویستیان به چاككردن و پاراستن هه‌یه”.
|