چۆن دەتوانین گەدەمان لە خواردنی تیژ بپارێزین؟
7 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
هەڵبژاردنی چەورییە تەندرووستەکان – خواردنی کەمێک کەرە، ئەڤۆگادۆ، یان زەیتی زەیتون پێش خواردنی تیژ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی داخورانی ناوپۆشی گەدە.
د. هاوار نەقشبەندی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس و نازوور لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات چۆن دەتوانین گەدەمان لە خواردنی تیژ بپارێزین.
دەقی نووسینەكەی :
پێش خواردنی خۆراکی تیژ
سەرەتا شتێک بخۆ – دوور بکەوەرەوە لە خواردنی تیژ لەسەر سکی بەتاڵ.
بەرهەمە شیرەمەنییەکان بخۆ پيش خواردنی خۆراکی تیژ وەک شیر و ماست و پەنیر
هەڵبژاردنی چەورییە تەندرووستەکان – خواردنی کەمێک کەرە، ئەڤۆگادۆ، یان زەیتی زەیتون پێش خواردنی تیژ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی داخورانی ناوپۆشی گەدە.
لەکاتی خواردنی خۆراکی تیژ
بە هێواشی بخۆ : کات بدە بە گەدەت بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ ئاستی تیژییەکەدا بگونجێنێت.
لەگەڵ کارب تێکەڵی بکە – برنج، نان، یان پەتاتە دەتوانێت یارمەتی هەڵمژینی هەندێک لە خواردنە تیژەکان بدات.
شلەی گونجاو بخۆرەوە – شیر، یان شەربەت بخۆرەوە بۆ ئارامکردنەوەی گەدەت.
دوای خواردنی خۆراکی تیژ
دەستبەجێ دوور بکەوەرەوە لە پاڵکەوتن – ئەمەش دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە.
بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک پاڵمەکەوە.
چای گیایی بخۆرەوە – چای زەنجەفیل یان نەعنا دەتوانێت گەدەت ئارام بکاتەوە.
|