هەڵەیەکی باو لەکاتی تووشبوون بە تای منداڵ ئاشکرا دەکرێت

4   کاتژمێر پێش ئێستا  30 جار خوێنراوەتەوە

پزیشکێکی گشتی لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، نابێت تای منداڵ بە ئاوی سارد کەم بکرێتەوە چونکە پلەی گەرمی زیاتر دەکات.
 
د. کریستەیبڵ ئاکینۆلا، پزیشکی گشتی لە ئەمریکا دەڵێت: بەکارهێنانی ئاوی سارد لەکاتی تا، بە پێچەوانەی فێنک کردنەوەی جەستەی منداڵەکە، پلەگی گەرمیی جەستەی بەرز دەکاتەوە واتا پلەی گەرمیی ناوەکیی جەستە.
 
ئەو پسپۆڕە زیاتر روونی دەکاتەوە، کاتێک جەستە ئاوی ساردی بەردەکەوێت، ئەوا پلەی گەرمیی ناوەکیی زیاد دەبێت، ئەمەش بۆ وەڵامدانەوەی پاراستنی هاوسەنگیی جەستەیە، هەر بۆیە پێشنیاز دەکرێت، لەکاتی تووشبوون بە تا؛ بە ئاوی شلەتێن جەستە فێنک بکرێتەوە نەک سارد بکرێتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە