بۆچی دوای نان خواردن خه‌واڵوو ده‌بین؟

10   کاتژمێر پێش ئێستا  50 جار خوێنراوەتەوە

لەبارەی ئەوەی بۆچی دوای نان خواردن خەواڵو دەبین دوو گریمانە هەیە یەكێك لەوانەش ئەوەیە، وەک تۆمۆنۆری کیشینۆ، پرۆفیسۆری پزیشکیی دەڵێت، پەیوەندی بە سووڕی خوێنەوە هەیە، کاتێک نان دەخۆین، ڕۆشتنی خوێن بۆ ریخۆڵەکان و گەدە زیاد دەکات، ئەمەش وا دەکات، ڕۆشتنی خوێن بۆ مێشک کەمبکات، بەمەش خەواڵو دەبین.

كلینكی نەورۆز لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات بۆچی لە دوای نان خواردن خەواڵو دەبین و دەقی نووسینەكەی بەمجۆرەیە:-

زانایان دوو گریمانەیان بۆ ئەمە هەیە، یەکەم، مرۆڤ و ئەو گیاندارانە، کە برسیان دەبێت، بە جۆرێکی نا ئاسایی جەستەیان هۆشیار دەبێت، ئەمەش کاردانەوەیەکی سرووشتییە بۆ ئەوەیە، خێراتر خواردن و نێچیر بدۆزنەوە، کاتێکیش تێر دەخۆن، جەستەیان شەکەت دەبێت.

گریمانەی دووەم ئەوەیە، وەک تۆمۆنۆری کیشینۆ، پرۆفیسۆری پزیشکیی لە زانکۆی یۆرین لە ژاپۆن دەڵێت، پەیوەندی بە سووڕی خوێنەوە هەیە، کاتێک نان دەخۆین، ڕۆشتنی خوێن بۆ ریخۆڵەکان و گەدە زیاد دەکات، ئەمەش وا دەکات، ڕۆشتنی خوێن بۆ مێشک کەمبکات، بەمەش خەواڵو دەبین.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە