لەکاتی خۆڵباریندا چۆن پارێزگاری لە تەندرووستیمان بكەین؟

5   کاتژمێر پێش ئێستا  34 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی هەولێر بڵاوی كردەوە، خۆڵبارین دەبێتە هۆی درwوستبوونی هەستیاری حەساسییەت و هەروەها پێڵووی چاوەکان سووردەبنەوە و توشی خوران دەبن، دەشڵێن، دەبێت لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆتان و شوێنی مانەوەتان بکەن بە بەردەوامی.

بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی هەولێر لەبارەی كاریگەرییەكانی خۆڵبارین لەسەر تەندرووستی مرۆڤ و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە مەترسییەكانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە :-

 کاریگەرییەکانی خۆڵبارین لەسەر تەندرووستیمان چین؟

دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەکان سووردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.

هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سوور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت درووست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی

فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری درووست دەکات لەسەر ئەو کەسە.

ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.

زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.

کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان درووست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت، چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.

پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:–

یەكەم- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.

دووەم- لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.

سێیەم- دەرگا و پەنجەرە دابخەن ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە.

چوارەم- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.

پێنجەم- خواردنی میوە و سەوزە بە بەردەوامی.

شەشەم- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە درووست دەکات.

حەوتەم- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە