گۆڕه‌كه‌ی حافز ئه‌سه‌د هه‌ڵده‌درێته‌وه و روفاته‌كه‌ی ده‌دزرێت
4 کاتژمێر پێش ئێستا
297 جار خوێنراوەتەوە
ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو گۆڕی حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشوتری سوریا و باوكی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی له‌كارلابراوی ئه‌و وڵاته‌یان له ناوچه‌ی قه‌رداحه له پارێزگای لازقیه هه‌ڵكه‌ندوه و روفاته‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، چه‌كداره‌كان له كاتی سه‌ردانه‌كانی دوباره‌دا روفاتی حافز ئه‌سه‌دیان بردوه، تا ئێستاش نازانرێت به‌ره‌و كوێ بردراوه.
به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا و چالاكوانانی سوری ڤیدیۆ وێنه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی حافزیان بڵاوكرده‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت، هیچ روفاتێك له‌ناو گۆڕه‌كه‌دا نه‌ماوه.
گۆڕی حافز ئه‌سه‌د دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان ئاگریان تێبه‌ردا هه‌ڵدایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای هه‌ڵاتنی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشوتری سوریا بو له مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024.
گۆڕی حافز ئه‌سه‌د له گۆڕستانێكی گه‌وره‌دایه كه گۆڕی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌دی تێدایه، له‌نێویاندا گۆڕی باسل ئه‌سه‌دی كوڕه‌كه‌ی.
|