پرۆتین چییه و سوودەكانی كامانەن و بۆچی به‌كاردێت؟
5 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
پرۆتین چەندین سوودی هەیە لەوانەش دەبێتە هۆی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی هێز و پشو بۆ ماسوولكه‌كان كه له كاتی یاریكردن بریندار ده‌بن و ده‌ركردنی هه‌ر مادده‌یه‌كی ژهراوی كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ماسولكه‌كه.
دەرمانخانەی شاد لەبارەی سوودەكانی پرۆتین ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت:-
پرۆتین، ئه‌و وشه‌یه كه زۆرێك له هاوڵاتیانی كوردستان به پیر و گه‌نج و منداڵ كاتیك ناوی ده‌هێنرێت یاخود یاریزان به‌كار ده‌هێنێ ئه‌وان به جۆرێكی جیاز و دوور له راستي لیكدانه‌وه بۆ ده‌كه‌ن ( واده‌زانن پرۆتین ده‌بیت هۆی نه‌زۆكی مادده‌یەكی كیمیای یاخود مادده‌یه‌كی زیان به‌خشه و هه‌ندێك پێی وایه راسته‌وخۆ به خواردنی ماسولكه‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن ) به‌ڵام پرۆتین به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێتە هۆی نه‌زۆكی پرۆتین به ته‌واو كه‌ری خواردنه‌كان دائه‌نرێت واتا ئه‌وه‌ی له خواردن تۆ ده‌ستت ده‌كه‌وێت ته‌نها برێكی كه‌م له مادده‌كانه ئه‌مه‌ش پێداویستی له‌شی یایزانێكی له‌ش جوانی دابین بۆیه ماسولكه‌كان به‌ردوام پرۆتینێكی كه‌م و وزه‌یه‌كی كه‌میان بۆ ده‌چێت، به‌ڵام پرۆتین ده‌بێته دابین كردن و تێر كردنی ماسولكه‌كان به‌مه‌ش ماسولكه‌كان له پووكانه‌وه و هیلاك بوون ده‌پارێزێت.. بە مەرجێک لەژێر ڕێنمایی ڕاهێنەر یان کەسی شارەزا بەكاربهێندرێت.
سووده‌كانی پرۆتین كامانەن:-
یەكەم- هێز و وزه ده‌به‌خشێت به یاریزانن
دووەم- دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی هێز و پشوو بۆ ماسولكه‌كان كه له كاتی یاریكردن بریندار ده‌بن
سێیەم- ده‌ركردنی هه‌ر مادده‌یه‌كی ژهراوی كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ماسولكه‌كه.
چوارەم- یارمه‌تی به هێز بوونی ماسولكه‌كان ئه‌دات
پێنجەم- زیاد بوونی خۆراگری لە كاتی یاریكردندا كه وا ئه‌كات به ئاسانی هه‌ناسه بدات و هه‌ناسه وه‌ربگریت
شەشەم- دووباره گەڕانه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی جەستە و شێوه‌ی پێستی له‌شت بۆ حاڵه‌تی ئاسای پێش ته‌مرین كردن و جوان كردنیان.
حەوتەم- جێگه‌ی ئه‌و وزه‌یه ئه‌گرێته‌وه كه یاریزان له كاتی مه‌شق له ده‌ستی ده‌دات.
هەشتەم-یارمه‌تی یاریزان ئه‌دات زووتر گه‌شه بكات ئه‌گه‌ر به به‌رنامه‌ی ڕێك و پێك به‌كار بێت.
|