چەند زانیارییەک لەبارەی نەخۆشی گورگە سوورە

6   کاتژمێر پێش ئێستا  298 جار خوێنراوەتەوە

گورگەسوورە نەخۆشییەکی درێژخایەنی بەرگری خودکارە، کە دەکرێت تووشی هەر کەسێک ببێت، بەڵام زۆرترین جار لە ژنانی تەمەنی منداڵبووندا دەردەکەوێت.

د. کرمانج محەمەد پزیشكی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات لە نووسینێكدا چەند زانیارییەك لەبارەی نەخۆشی گورگە سوورە دەخاتەڕوو

گورگەسوورە نەخۆشییەکی درێژخایەنی بەرگری خودکارە، کە دەکرێت تووشی هەر کەسێک ببێت، بەڵام زۆرترین جار لە ژنانی تەمەنی منداڵبووندا دەردەکەوێت، ئەم نەخۆشییە کاتێک ڕوودەدات، کە سیستەمی بەرگری بە هەڵە هێرش بکاتە سەر شانە تەندرووستەکانی لەش و دەبێتە هۆی هەوکردن و زیانگەیاندن بە بەشە جیاوازەکانی جەستە، لەوانە پێست و جومگەکان و گورچیلە و دڵ و مێشک.

نیشانەکانی:

نیشانەکانی نەخۆشی گورگەسوورە جیاواز و بەربڵاون، لەوانەیە بریتی بن لە:

 ماندوێتی زۆر.

 دەرکەوتنی پەڵەی شێوە پەپوولە لەسەر دەم وچاو.

 برینی ناو دەم.

پەڵەی پێست، زۆرجار بەهۆی بەرکەوتنی خۆرەوە دروست دەبێت.

 هەڵوەرینی قژ.

 ئازار و ڕەقبوونی جومگەکان و ئاوسانی جومگەکان -هەوکردنی جومگەکان.

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکە:-

تا ئێستا هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە نەزانراوە، بەڵام پێدەچێت لە ئەنجامی تێکەڵەیەک لە هۆکارە بۆماوەییەکان، ژینگەییەکان، هۆرمۆنییەکان و سیستەمی بەرگری لەشەوە درووست ببێت.

چارەسەری نەخۆشی گورگەسوورە:-

لە کاتێکدا نەخۆشییەکە چارەسەری بنەڕەتی نییە، بەڵام بە چاودێریکردنی درووست زۆربەی تووشبوان دەتوانن نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەمبکەنەوە و ژیانێکی ئاسایی بژین.

هەنگاوەکانی چارەسەری نەخۆشییەکە بریتین لە:

بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییەکە.

چاودێریکردنی بەردەوام لەلایەن پزیشکی ڕۆماتیزم و پسپۆڕانی ترەوە بۆ هەڵسەنگاندنی چالاکیی نەخۆشییەکە، کارکردنی ئەندامەکانی جەستە و کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکان.

دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی درێژخایەنی تیشکی خۆر و بەکارهێنانی دژەخۆر.

 وازهێنان لە جگەرەکێشان.

وەرزشی بەردەوام یارمەتی کەمکردنەوەی ماندوێتی و پاراستنی کارکردنی جومگەکان دەدات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە