جۆرێکی نوێی نەخۆشی شەکرە دۆزرایەوە

3   کاتژمێر پێش ئێستا  31 جار خوێنراوەتەوە

زانایانی بواری نەخۆشی شەکرە بە فەرمی جۆرێکی نوێی نەخۆشییەکەیان ناساند، کە تووشی گەنجان و کەسانی لاواز دەبێت، بە پێچەوانەی جۆرەکانی دیکە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕایگەیاند، زانایان نەخۆشی شەکرەی جۆری پێنجیان دۆزییەوە و بە نوێترین جۆری نەخۆشی شەکرە دادەنرێت و پێدەچێت نزیکەی ٢٥ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ببێت، کە یەکێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بەهۆی نەخواردنی خۆراکی پێویستەوەیە.

ڕاپۆرتە پزیشکییەکان باس لەوە دەکەن، نەخۆشی شەکرەی جۆری پێنج لەو گەنجانە ڕوودەدات کە بەشێوەیەکی بۆماوەیی لاوازن، چونکە دواتر بەدخۆراکی زیان بە توانای دەردانی ئەنسۆلینیان دەگەیەنێت.

هەروەها دەڵێن: بەشێوەیەکی سەرەکی لە نەوجەوانانی لاواز و گەنجانی پێگەیشتوو بینراوە، کە خۆراکی کەمیان خواردووە و ڤیتامین و پێکهاتە خۆراکییەکانیان پێ نەگەیشتووە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە