تەمەن کاریگەری لەسەر سەرگێژخواردن هەیە؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
11 جار خوێنراوەتەوە
سەرگێژخواردن لەگەڵ تەمەندا زیاتر دەبێت توێژینەوەکان دەریدەخەن کە نزیکەی ٤٠%ـی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوەیە لە هەندێک کاتدا تووشی سەرگێژخواردن دەبن.
د. پێشڕەو بورهان پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی گوێ و بیستن لە نووسینێكدا ئاماژە بە كاریگەری تەمەن لەسەر سەرگێژخواردن دەكات.
دەقی نووسینەكەی :-
سەرگێژخواردن لەگەڵ تەمەندا زیاتر دەبێت توێژینەوەکان دەریدەخەن کە نزیکەی ٤٠%ـی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوەیە لە هەندێک کاتدا تووشی سەرگێژخواردن دەبن.
لەگەڵ تەمەندا گۆڕانکاری لە گوێی ناوەوە ڕوودەدات کە بەرپرسە لە هاوسەنگی، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری سەرگێژخواردن.
کاریگەری دەرمانەکان کە ڕەنگە کەسانی بەساڵاچوو ئەو دەرمانانە بخۆن کە کاریگەری لاوەکییان هەیە کە دەبنە هۆی سەرگێژخواردن، وەک دەرمانی پەستانی خوێن یان دەرمانی دژە خەمۆکی. پێویستە پزیشکەکان چاودێری ئەم کاریگەرییانە بکەن.
یاخود سەرگێژخواردن لەوانەیە لە ئەنجامی دابەزینی پەستانی خوێن یان، نەخۆشییەکانی ناوەوەی گوێ، یان تێکچوونی سووڕی خوێنەوە بێت.
|